به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی دارایی رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواکەوتنی موچە لەچەند مانگی داهاتو دەکەن هیچ بنەمایەکیان نیە
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى دارایى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وەزارەتی دارایی پابەندە بە دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەگوێرەی کاتی دیاریکراو و بەبێ دواکەوتن".
وتیشى"ئەو دەنگۆیانەش کە بەناوی وەزارەتی دارایی بڵاودەکرێنەوە کە گوایە داوای بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار کرابێت زانیاری بێ بنەمان و دورن لەراستییەوە".
سه‌رچاوه‌كه وتیشى"وه‌زاره‌تى دارایی به‌رده‌وامه له‌پلانى چاكسازى لهپهڕهوى سپى بۆ به‌هێزكردنى داهاته‌كان ونه‌هێشتنى رۆتین وبهرهنگاربوونهوهى گه‌نده‌ڵى".
کۆمکاری عەرەبی پشتیوانی له‌داواکاری عێراق ده‌كات