عێراق پیرۆزبایی له‌ئیمارات ده‌كات به‌بۆنه‌ى ده‌ستنیشانكردنى به‌ئه‌ندامى ناهه‌میشه‌یی له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش

سیاسی
  • 12-06-2021, 13:57
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عێراق،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،پێرۆزبایی له‌ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو كرد به‌بۆنه‌ى ده‌ستنیشانكردنى وه‌ك ئه‌ندامى ناهه‌میشه‌یی له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش.
    د.ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"عێراق پیرۆزبایی له‌وڵاتى ئیماراتى عه‌ره‌بى یه‌كگرتوو ده‌كات به‌بۆنه‌ى ده‌ستنیشانكردنى وه‌ك ئه‌ندامێكى ناهه‌میشه‌یی له‌ئه‌نجومه‌نى ئاسایش".
    وتیشى"خوازیارین ڕۆڵى عه‌ره‌بى هاوبه‌ش پته‌وتر بكرێت وئاڵوگۆڕى پشتیوانیكردن بكرێت له‌گرنگترین دۆسییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".