بهغدا-اهع
کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان،ئهمڕۆ ههینى،لەبارەى دوورخستنەوەى 135 کاندیدى هەڵبژاردنى داهاتوو روونکردنەوە دەدات و هۆکارى دوورخستنەوەکەشیان ئاشکرا دەکات.
له راگهیاندراوێكى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان،كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگەیاند:" دوورخستنەوەى ئەو کاندیدانە لەسەر بنەماى ئەو زانیاریانە بووە کە لەلایەن وەزارەتەکانى ناوخۆ و بەرگریەوە پێمان دراوە.
روونیشیکردەوە، دواى ئەوەى ناوى کاندیدەکانمان رەوانەى هەردوو وەزارەتەکە کرد، پێیان راگەیاندین کە 135 کاندید لە سلکى سەربازیدا کاردەکەن و بەردەوامیشن لەسەرکارەکانیان، بۆیە بەپشت بەستن بە یاساى هەڵبژاردن ئەو کاندیدانەمان دوورخستەوە.
ئاماژهى بهوهكرد"خۆکاندیدکردنى کارمەندانى وەزارتەکانى ناوخۆ و بەرگرى روونکردنەوەى زیاترى داوە و لەوباریەوە رایگەیاندوە، ئەو کەسانەى لە سلکى سەربازیدا کاردەکە ن تەنها لەحاڵەتى خانەنشین بوون یاخود دەست لە کارکێشانەوە لە کارەکانیان دەتوانن خۆیان کاندید بکەن، جگە لەوەش ئەو کارمەندانەى وەزارەتەکانى بەرگرى و ناوخۆ کە پلەى سەربازیان نیە دەتوانن خۆیان کاندید بکەن، بەڵام کارمەندانى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى و دەزگاى هەواڵگرى بەهیچ شێوەیەک مافى خۆکاندید کردنیان نیە".