به‌غدا-اه‌ع
مه‌هدى ره‌شید حهمهدانى وه‌زیرى سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌یه‌ك له ئه‌نقه‌ره له نێوان عێراق و توركیا سازده‌كرێت بۆ تاوتوێكردنى به‌شه ئاوى عێراق.
حهمهدانى به‌پێى راگەیەندراوێکى وه‌زاره‌ته‌كه كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"کۆبوونەوەیه‌ك لە 21ـی مانگی داهاتوو ئەنجام دەدرێت لەبارەی گفتوگۆکردن لەسەر ئاوی دیجلە و فورات و بەردانەوەی ئاو، هەروەها یەکێک لە تەوەرەکان کاراکردنەوەی پرۆتۆکۆڵەکانی هاریکارییە لە بواری ئاو".