غزى تاوتوێى ئاماده‌كاریه‌كانى تایبه‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ى كازمى بۆ چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپى ده‌كات

سیاسی
  • 11-06-2021, 11:47
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حەمید نه‌عیم غزى ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،لەگەڵ بالۆف ئۆرۆش، باڵیۆزی نائاسایی کۆماری سریبا لە عێراق ئامادەکاری تایبەت دەکەن بۆ سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ سڕبیا. 
    له‌ راگه‌یاندراوێكى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" حەمید نه‌عیم غزى ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران،پێشوازى كرد له‌ بالۆف ئۆرۆش، باڵیۆزی نائاسایی کۆماری سریبا لە عێراق هه‌ردوولا تاوتوێى ئامادەکاری تایبەتیان كرد بۆ سەردانی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران بۆ سڕبیا و چەند وڵاتێکی دیکە و بەغدا هیوای ئەوەی هەیە کە سڕبیا ڕۆڵی زیاتر ببینێت لە هەوڵی ئابوری و بازرگانی و ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" سەردانەکەی کازمی بەشێکە لە بەرنامەیەک کە چەند وڵاتی ئەوروپی تێدایە، لەوانە سڕبیا، هەر کە سەردانەکە نزیک بوەوە لایەنی سڕبیا لێی ئاگاداردەکرێت بۆ ڕێکخستنی خشتەی بەروار و کۆبونەوەکان".
    ئەوەشی خستەڕو، "گەشتی داهاتوی کازمی بۆ ئەوروپا دەستپێشخەرییەکی بەرپرسیارانەیە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە و کاریگەریەکی جدییە کە پابەندبونی خۆی بە پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و ڕەچاوکردنی نزیکبونەوەی کرانەوە بە ئەزمونە جیهانییەکان، لەسەر بنەمای سەروەری و مامەڵەی باش نیشان دەدات".
    لای خۆشییەوە باڵیۆزی سڕبیا ستایشی هاوکاری و کۆششە بێهاوتاکانی بەغدای کرد لەگەڵ حکومەتەکەی و تیمی باڵیۆزخانەکە لەناوخۆی عێراق، هەروەها جه‌ختیانکردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان هەردو وڵات لەسەر بنەمای مێژوییەکی پتەوی 63 ساڵەی پەیوەندییە دیپلۆماسییە  بەردەوام دەبێت".
    وتیشی، یەکێک لە ئەولەویاتی کارەکانی ئەو، کاراکردنی هەماهەنگی ئابوری و سەربازی و وەبەرهێنانە لەگەڵ بەغدا، هەروەها پەرەپێدانی کاری کۆمپانیا سڕبییەکانە بەپێی ئەو کۆنوسانەی لە نێوان هەردولادا واژۆکراون".