به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند لهبۆسهیهكى تۆكمه‌دا له‌نێوان به‌غدا وئه‌نبار تیرۆرستێك ده‌ستگیركرا.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"دواى گه‌یشتنى زانیارى هه‌واڵگیرى له‌باره‌ى هه‌وڵى داواكراوێك به‌چوونه نێو شارۆچكه‌ى فه‌لوجه،تیمه‌كانى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌میان هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى وئاسایشى فیرقه‌ى ده به‌هاریكارى هه‌واڵگیرى فه‌وجى 13ى لیواى 40 له‌دواى دانانى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه له‌بازگه‌ى هه‌ڵۆكان له‌نێوان هه‌ردوو پارێزگاى ئه‌نبار وبه‌غدا توانیان ئه‌و داواكراوه ده‌ستگیر بكه‌ن".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌یشیدا"تیرۆرسته‌كه به‌پێى ڕێكاره‌كان ڕاده‌ستى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار كرا وله‌سه‌ر چه‌ندین دۆسییه‌ى تیرۆرستى داواكراوه".