به‌غدا-اه‌ع
بانکى ناوەندى ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،جه‌ختیكرده‌وه له جێگیربوونى نرخى دۆلار ونه‌بوونى هیچ نیازێکیان بۆ ئەوەى گۆڕانکاریی تێدا بکرێت.
بانکى ناوەندى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"“ئەو هەواڵانەی بڵاوکراونەوەتەوە، ناڕاست و هەڵبەستراون و هیچ بنەمایەکیان نییە،چونكه ئه‌و نرخه له‌كۆتایی ساڵى 2020 بۆ به‌هاى دۆلار ده‌ستنیشانكراوه به‌پشت به‌ستن به‌شیكردنه‌وه‌یه‌كى قوڵ بۆ داخوازییه‌كانى ڕه‌وشى ئابوورى ودارایی وئامانجه‌كانى سیاسه‌تى نه‌ختێنه‌یی".
بانكى ناوه‌ندى ئاماژه‌یشیدا"فرۆشتنى دراوى بیانى پشت به‌جێگیربوونى یه‌ده‌گى بیانى به‌ئاستێكى نایابه‌وه ده‌به‌ستێت،بۆیه ئاستى فرۆشتنه‌كان زیادكراوه بۆ به‌ده‌مه‌وهاتنى سه‌رجه‌م داوا ڕه‌واكان"،دووپاتیشیكرده‌وه"نرخه‌كان جێگیر ده‌بێت به‌هۆى ڕێوشوێنه‌كان كه‌له‌لایه‌ن بانكى ناوه‌ندى به‌مدواییه كه‌ده‌گیرێته‌به‌ر".
بانكى ناوه‌ندى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو" دەنگۆی په‌یوه‌ست به‌به‌هاى دۆلار كه بڵاوکراوه‌ته‌وه مه‌به‌ست لێى سووده گه‌یاندنه به‌كه‌سانى چه‌واشه‌كار،وبانكى ناوه‌ندیش كه‌ناڵى په‌یوه‌ندى هه‌یه كه‌سه‌رچاوه‌ى فه‌رمى زانیارییه‌كانه".