بهغدا-اهع
بانکی ناوەندی ،ئهمڕۆ پێنجشهمه، رایگەیاند، بڕیاردراوە بودجەی تەرخانکراو بۆ پێشینەی خانوبەرە کە فەرمانبەران دەتوانن لێی سودمەندبن بەبڕی ترلیۆنێک و نۆسەد ملیار دینار زیادبکرێت، لەو رێژەیەش ترلیۆنێک دیناری بۆ بانکی خانوبەرە تەرخان دەکرێت.
بانکی ناوەندی لەراگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لەم کاتەدا سێ ترلیۆن و شەش سەد ملیار دینار بۆ بانکی خانوبەرە و سندوقی نیشتەجێبون تەرخانکراوە، ئامانج لەو بڕیارەش بۆ ئەوەیە زۆرترین فەرمانبەر و چین و توێژ سودمەند بن".
ئەوەش هاتوە، هەروەها سودی بانکی لەسەر ئەو پێشینەی قەرزانەی لەماوەی رابردو وەرگیرابون، هەڵوەشێنراونەتەوە، لەم کاتەشدا لەماوەی 20 ساڵ و بەبێ سودی بانکی پارەکە وەردەگیرێت.