بهغدا-اهع
دەستەى راگەیاندن،ئهمڕۆ پێنجشهممه، راگەیەندراوێکى بڵاوکردە و تیایدا ئاماژەى بە سزادانى کۆمپانیاى کۆڕەک تیلیکۆم کرد بەهۆى ئەوەى بەبێ مۆڵەتى دەستەکە خزمەتگوزارى فۆڕجى دەست پێ کردووە.
له راگهیاندراوێكى دهستهكه كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"كۆمپانیای كۆڕەك بەبێ مۆڵەت دەستیكردووە بە پەخشكردنی خزمەتگوزاری فۆڕجی".
ئاماژهى بهوهكرد"كۆمپانیاكە هیچ گوێی نەداوە بەهۆشداری و ئاگاداركردنەوەكانی پێشوو".
جەختیشى لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە وەک دەستە سوورن لەسەر جێبەجێكردنی گرێبەستی واژۆكراو لەگەڵ كۆڕەك و جێبەجێكردنی یاسا.
هاوکات دەستەکە بڕیارى ئەوەیدا خزمەتگوزارى فۆڕجی كۆڕەك ڕابگرێت.
هۆشدارى ئەوەش دراوە، ئەگەر كۆڕەك بەردەوام بێت لە ڕێكلام بۆ فۆڕجی ئەوە سزایتر دەدرێت بەپێی ڕیزبەندی یاسایی و تاوانبار دەكرێت بە زیانگەیاندن بە دارایی گشتی.