به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى دارایى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لێدوانێكى هه‌ڵبه‌ستراوى به‌ناوى وه‌زیره‌كه‌یه‌وه ره‌تكرده‌وه.
وەزارەتى دارایى له راگەیەندراوێکدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" لەبارەى لێدوانێکى هەڵبەستراو بەناوى وەزیرى دارایى بڵاوکردەوە و رەتیکردەوە کە وەزیر لێدوانى لەو جۆرەى دابێت.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئەوەى لەهەندێ میدیاکاندا بڵاو کراوەتەوە وەکو لێدوانێک دراوەتە پاڵ عەلى عەبدولئەمیرى وەزیرى دارایى کە گوایە بەهاى ڕاستەقینەى 100 دۆلار بەرامبەر 300 هەزار دینارى عێراقییە، دوورە لەڕاستیەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەو جۆرە لێدوانە نابەرپرسانە ئامانجى شێواندن و تێکدانى سەقامگیرى بارودۆخى ئابوورییە و هەروەها بەلاڕێبردنى ڕاى گشتیە.
وەزارەتى دارایى داواى لە میدیاکان کرد، پشتببەستن بە هەواڵ و زانیارییە فەرمییەکان کە لەلایەن نوسینگەى ڕاگەیاندنى وەزارەتى داراییەوە دەردەچن هەروەها ئەو زانیارییانەى کە لەسەر ماڵپەڕى فەرمى وەزارەت و هەژمارە فەرمییەکانى وەزارەت لە لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکانى فەیسبوک و تویتەر بڵاو دەکرێنەوە.