بهغدا-اهع
مستەفا کازمى فهرماندهى گشتى هێزه چهكدارهكان،ئهمڕۆ پێنجشهممه،فەرمانى كرد بە ڕێکخستنەوەى خاڵە سنورییەکانى نێوان عێراق و سوریا .
لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان،له تویتێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:" مستەفا کازمى سەرۆک وەزیران فەرمانى کردووە بەڕێکخستنەوەى خاڵە سنورییەکانى عێراق لەگەڵ سوریادا و دانانى کامێراى چاودێرى و ئامێرى وزەى پێشکەوتوو و هەروەها دامەزراندنى سەربازگەى پێویست.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە" هەر بەفەرمانى سەرۆک وەزیران ، کارە هەواڵگرییەکان و هەماهەنگى لەنێوان سەرجەم دەزگا ئەمنیى و هەواڵگرییەکاندا لەو سنورانە بەردەوام دەبێت".