بهغدا-اهع
ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى ،ئهمڕۆ چوارشهممه،بڵاوی کردەوە، هیچ بەڵگەیەک لەسەر ئەوە نییە کە قاسم موسڵح فەرماندەى حەشدى شەعبى لە ئەنبار لە کوشتنى چالاکوان ئیهاب وەزەنییەوە تێوەگلابێت و لەکاتى ڕووداوەکەدا ناوبراو لە دەرەوەى وڵات بووە.
ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى لە راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقی(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"سەبارەت بە کەیسى کوشتنى چالاکوان ئیهاب وەزەنى دواى لێکۆڵینەوە دەرکەوتووە کە قاسم موسڵح کە تۆمەتبار کراوە بە کوشتنى هیچ بەڵگەیەک لە دژى پێشکەش نەکراوە".
ڕونیشکراوەتەوە" بەپێى لێکۆڵینەوەکان و لە پاسپۆرتەکەیدا دەردەکەوێت لەکاتى کوشتنى ئەو چالاکوانە ناوبراو لە دەرەوەى وڵات بووە، هەروەها تێوەگلان و بەشداریکردنى لەو تاوانەدا ڕەتکردووەتەوە و دادگاش هیچ بەڵگەیەکى نەدۆزیوەتەوە کە تێوەگلانى ناوبراو بسەلمێنێت، بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ".
ئەنجومەنى باڵاى دادوەرى هێماى بۆ ئەوەشکرد" هەر بۆیە بڕیار درا موسڵح ئازاد بکرێت ئەوەش دواى ئەوەى بۆ ماوەى 12 ڕۆژ ڕاگیرا و لەو ماوەیەدا هەوڵى زۆر درا بۆ دۆزینەوەى بەڵگە بەڵام هیچ بەڵگەیەک نەدۆزرایەوە و خێزانى وەزەنیش هیچ بەڵگەیەکیان نەبوو".
جەخت لەوەش کراوەتەوە، تاوانى کوشتنى ئیهاب وەزەنى تیرۆرە و بەپێى یاسا ئەنجامدەرى لەسێدارە دەدرێت، بۆ ئەو بەڵگە قورسەش هیچ بەڵگەیەک نییە موسڵحى پێ دادگایى بکرێت و ئەو سزایە بدرێت".
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات