لێژنەی دەستپاکی: زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاری بلۆککراو بۆ خەزێنەی عێراق دەگەڕێندرێتەوە

ئابوری
  • 9-06-2021, 16:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لێژنەی دەستپاکی نوێنه‌رایه‌تى،ئەمڕۆ چوارشەممە، گێرانەوەی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار کە لەدوای ساڵی 2003ـەوە بلۆککرابوو بۆ خەزێنەی وڵات راگەیاند. 
    عەبدولئەمیر میاحی، بڕیاردەری لێژنەی دەستپاکی ،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگەیاند، "لێژنەی دەستپاکی راسەتوخۆ توانیویانە لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی پارەی عێراق بۆ خەزێنەی وڵات سەرکەوتوو بن، کە لە بانکەکانی وڵاتە عەرەبییەکان و ئەوڕوپییەکان بلۆککرابوو". 
    ناوبراو ئەوەشی ئاشکراکرد، "بڕی دارایی بلۆککراوی عێراق لە دەرەوەی وڵات زیاتر لە ملیارێک و 417 ملیۆن دۆلارە و گەڕاندنەوەی ئەو بڕە پارانە لە ئەستۆی وەزارەتی دەرەوەیە".