بهغدا-اهع
بەرھەم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ سێشهممه، جەختیكردهوه لە پێویستی ھەماھەنگی بۆ ھێنانەکایەی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و ھاریکاری بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری کەشوهەوا
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆك كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"سەرۆک کۆماری ئەمڕۆ پێشوازیکرد لە دۆمینیک
راب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا،لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە گرنگی بەھێزکردنی پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و بەریتانیا لە سەرجەم بوارەکاندا لە رێگەی ئەو لێکتیگەشتنە ھاوبەشەی کە لە نیوان ھەردوو وڵات واژووکرا ئەمڕۆ کە جەختدەکاتەوە لەگرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەجۆرێک لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست بێت لە بوارەکانی ئابووری و رۆشنبیری، کە سوودی ھەیە بۆ هەموو ناوچەکە لە چەسپاندنی یٔاسایش و سەقامگیری، ھاوکات دووپاتکرایەوە لە بەھێزکردنی هەماهەنگی بۆ بەگژاچوونەوەی تیرۆر و گەندەڵی ئیداری و دارایی و گێرانەوەی پارە و سامانی دزراو و بە تاڵانبراوەکانی عێراقی بۆ دەرەوەی وڵات".
وتیشى"لهدیدارهكه گفتوگۆش كرا لهبارهى بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکانی ژینگە پەیوەست بە گۆڕانکاری کەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی و ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی لەو بوارە گرنگەدا کە هەڕەشە لە هەموو جیهان دەکات".
بهگوێرهى ڕاگهیهندراوهكه سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە کە "عێراق رووەو پەیوەندییە هاوسەنگەکان ھەنگاودەنێت لەسەر بنەمای کاری هاوبەش لەگەڵ وڵاتانی دۆست لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە و کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و پشتیوانیکردن لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تەندروستی و ژینگە کە سوودی بۆ هەمووان ھەیە.
لای خۆییەوە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا پابەندبوونی وڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری و رۆڵی کارای عێراق لە ناوچەکە دووپاتکردەوە، ھەروەھا خواستی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی هاوئاهەنگی و ھاریکاری لەبوارەکانی ئابووری و رۆشنبیری و پاڵپشتی وەبەرهێنان و برەودان بەدەرفەتی گەشەپێدان و پێشکەوتن بۆ عێراق دەربڕی.