بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ سێشهممه،لهگهڵ ماتیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق،کاری هاوبەش بۆ بەگژاچونەوەی تیرۆر وپارهداركردنى تیرۆرو پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەواى تاوتوێكرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی کۆمار،كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،"سەرۆک کۆمار لەکۆشکی سەلام لەبەغدا پێشوازیکرد لە تۆلەر،لە دیدارەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان لە بوارە جیاجیاکان و پێویستی بەھێزکردنی هاوئاهەنگی هاوبەشی نێوان هەردو وڵات و گرنگی پەرەپێدانی ھەماھەنگی و هاوکاری ھاوبەش لەچوارچێوەی دیالۆگی ستراتیژی و لیژنە تەکنیکییەکان بۆ گەیشتن بەشەراکەتی ستراتیژی لەبوارە جیاجیاکان، بەجۆرێک خزمەت بەبەرژەوەندییە هاوبەشەکانی ھەردو وڵات بکات،ھاوکات، رێزگرتن لەسەروەریی عێراق و ئاشتی و بەرژەوەندی ھاوبەش بۆ هەردو گەل و هەمو ناوچەکە وەک بنەمای سەرەکی پەیوەندییەکان لەقەڵەمدرا، ھەروەھا جەختکرایەوە لە بەھێزکردنی کاری هاوبەش بۆ بەگژاچونەوەی تیرۆر و ھاریکاریکردن لە پرسی روبەڕوبونەوەی گەندەڵی و وشککردنی سەرچاوەی داھاتی تیرۆر و پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا.
وتیشى"ھەر لە دیدارەکەدا باس لە دوایین پەرەسەندنەکانی گۆرەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کرا و جەختکرایەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی بارگرژییەکان و هێورکردنەوەی دۆخەکە و پشتبەستن بە دیالۆگی جددی بۆ چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکان لە پێناو چەسپاندنی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا".