كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌گرنگى هاوئاهه‌نگى كاره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ پاڵپشتیكه‌ره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو

سیاسی
  • 8-06-2021, 18:29
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى هاوئاهه‌نگى كاره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ پاڵپشتیكه‌ره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى پێشوازیكرد له‌دۆمینیك راب وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا وشاندى یاوه‌رى".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،وڕێكاره‌كانى پته‌وكردنیان به‌تایبه‌ت له‌قۆناغى دواى هاریكارى سه‌ربازى له‌نێو هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ تێكشكاندنى داعش،به‌ئامانجى به‌ره‌وپێشبردنى هاریكارى ئابوورى وڕۆشنبیرى وته‌ندروستى،له‌گه‌ڵ هاریكاریكردن له‌بوارى وه‌به‌رهێنان،وده‌سته‌به‌ركردنى ژینگه‌یه‌كى گونجاو بۆ كۆمپانیا گه‌وره‌كانى به‌ریتانیا تاوه‌كو له‌عێراق كاربكه‌ن".
    كازمى  له‌میان دیداره‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى"واژۆكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى هاریكارى سیاسى ستراتیژى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌وپێشچوونێكه‌ بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا،ستایشى خۆیشى بۆ هه‌ڵوێستى به‌ریتانیا ده‌ڕبڕى له‌پاڵپشتى كردنى عێراق له‌جه‌نگى دژى تیرۆر،وخۆشخاڵى خۆیشى ده‌ڕبڕى به‌پشتیوانیكردنى حكومه‌تى به‌ریتانیا بۆ ئه‌ركى عێراق له‌بوارى چاكسازى ئابوورى".
    كازمى سه‌رله‌نوێ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى هاوئاهه‌نگى كاره‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ پاڵپشتیكه‌ره‌كان بۆ جێبه‌جێكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو،له‌ڕێگاى پشتیوانى كردنى كارى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وناردنى چاودێرانى نێوده‌وڵه‌تى".
    لاى خۆیه‌وه‌ راب سڵاوى بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆكى وه‌زیران به‌ریتانیا گه‌یانده‌ حكومه‌ت وگه‌لى عێراق،سه‌رله‌نوێیش پشتیوانى شانشینى یه‌كگرتوو به‌ته‌واوه‌تى بۆ عێراق وئه‌ركى حكومه‌ت له‌سه‌پاندنى یاسا وسه‌قامگیرى دووپاتكرده‌وه‌،هه‌روه‌ها پشتیوانیكردنى ڕۆڵى هه‌رێمى پێشكه‌وتوو له‌كه‌مكردنه‌وه‌ى ململانێیه‌كان وزاڵكردنى ژێرى له‌بڕى ناكۆكییه‌ به‌رده‌وامه‌كان".
    راب ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕۆڵى پێشه‌نگى هه‌رێمایه‌تى عێراق به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر دروستى بۆچوونى چاره‌نووسازى حكومه‌تى عێراقى بۆ سروشتى سه‌قامگیرى وفاكته‌ره‌كانى هێوه‌ركردنه‌وه‌ وڕێكارى پته‌وكردنیان له‌ناوچه‌كه‌".