به‌غدا-اه‌ع
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،واژۆكردنى به‌ڵگه‌نامه‌ى لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان عێراق وشانشینى یه‌كگرتوو ڕاگه‌یاند.
حسێن له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا كه‌په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاندلگەگەڵ وەزیری دەرەوەی بریتانیا چەندین پرسی گرنگ و ستراتیژییان تاوتوێکردوە، سەردانەکەی بەگرنگ وەسفکرد و ئاشکرایکرد، بریتانیا پشتیوانیکردنی خۆی بۆ عێراق دوپاتکردۆتەوە.
وتیشی، پرسی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و بریتانیایان لەسەر بنەمانی رێزگرتنی دولایەنە تاوتوێکردوە.
جەختیشی لەسەر گرنگ و بایەخی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردنە چاوەڕوانکراوەکەی عێراق کردەوە و راشیگەیاند، بریتانیا رۆڵێکی باش دەبینێت لەبونیاتنانەوەی عێراقدا.
دواتر دۆمینیک راب، ستایشی پێشوازی گەرمی عێراقییەکانی کرد و رایگەیاند، ئەوان بۆ پشتیوانیکردنی عێراقییەکان ئەو سەردانەیان کردوە، وتیشی، لەندەن بەردەوامدەبێت لەپشتیوانیکردنی عێراقییەکان لەجەنگی دژی داعشدا.
راب بەگرنگییەوە باسی هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی عێراقی کرد و رایگەیاند، ئەو هەڵبژاردنە هەنگاوێکی گرنگ و مێژویی دەبێت بۆ عێراقییەکان.