كازمى پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانى بۆ دابه‌شكردنى زه‌وى به‌سه‌ر هاوڵاتیان ڕاگه‌یاند وچینه‌ سوودمه‌نده‌كانیشى دیاریكرد

سیاسی
  • 8-06-2021, 15:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،پرۆژه‌یه‌كى ئاشكراكرد بۆ دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وى به‌سه‌ر هاوڵاتیان،ئاماژه‌یشیدا كاره‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دابینكردنى قه‌رز بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى زه‌وى وه‌رده‌گرن تاوه‌كو ده‌ست به‌دروستكردنى یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون بكه‌ن.
    كازمى له‌میان وتارێكى له‌دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه‌،ڕایگه‌یاند"حكومه‌ت كار له‌پرۆژه‌یه‌كى نیشتمانى ده‌كات بۆ دابه‌شكردنى پارچه‌ زه‌وى به‌سه‌ر هاوڵاتیان له‌چینى شایسته‌"،ئاماژه‌یشیدا"ماوه‌ى چه‌ند مانگێكه‌ كارێكى چڕ ده‌كرێت بۆ ئاسانكردنى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنه‌كه‌،وشایسته‌ى له‌پێشینه‌یش به‌پێى پێوه‌رى یه‌كسانى ئاشكرا ده‌بێت".
    وتیشى "پرۆسه‌ى جیاكردنه‌وه‌ى زه‌وییه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ونیشته‌جێكردن وشاره‌وانییه‌كان وده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه‌ ئه‌نجامدراوه‌،هه‌روه‌ها ڕاستكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشى یاسایی بۆ ئاسانكردنى خاوه‌ندارێتى سوودمه‌ندانى به‌بێ هیچ گرفتێكى یاسایی".
    ئاماژه‌یشیدا"له‌پێناو ڕێگریكردن له‌هه‌ر ده‌ستكارییه‌ك،وله‌پێناو دادپه‌روه‌رى له‌دابه‌شكردنى شایسته‌كان،له‌ڕێگاى ئه‌پڵیكه‌یشنێكى ئه‌لیكترۆنى له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا ده‌بێت به‌مه‌به‌ستى تۆمار وجیاكردنه‌وه‌ى چینى سوودمه‌ندانى زه‌وییه‌كان".
    ڕایشیگه‌یاند"كار له‌پێشینه‌ له‌دابه‌شكردنى زه‌وییه‌كان به‌سه‌ر هاوڵاتیانى شایسته‌ به‌پێى خاڵه‌كان ده‌بێت به‌بێ هیچ ده‌ستێوه‌ردانێك له‌هه‌ر لایه‌نێك بێت".
    سەرۆک وەزیران ئەوەشی خستوەتەڕو، کار دەکەن بۆ ئەوەی بانکەکانی عێراق پێشینەی خانوبەرە بەو کەسانە بدەن کە وەرگرتنی زەوی دەیانگرێتەوە، هەروەها ئەو ناوچانەی زەوی تێدا دابەشدەکرێت پێویستە لەسەر بنەمایەکی شارستانی بونیاد بنرێن.