به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند،سه‌ركه‌وتوبوین له دورخستنه‌وه‌ی تارمایی جه‌نگ له عێراق.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،له‌میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا مسته‌فا كازمی رایگه‌یاندوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگ و قورسایی گه‌وره بۆ حكومه‌تی ئێستا به‌میراتی له‌حكومه‌ته‌كانی پێشوه‌وه ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام توانیویانه له‌سه‌ر ڕێگای چاكسازی هه‌نگاوی گرنگ بنێن و وڵات له ڕوی دارایی و ئابورییه‌وه ڕزگار بكه‌ن و هه‌وڵی زۆربده‌ن به‌پلان و ستراتیژ وڵات بخه‌نه سه‌ر رێگای راست.
وتیشی، " دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر وه‌رگرتنی متمانه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه، جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕۆڵی شارستانیه‌تی خۆی له‌جیهاندا بگێڕێت، ئه‌وه عێراقی شارستانی و نوسین و یاسا و زانسته".
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌دای حكومه‌ت له‌ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نیدا، به شه‌فافی و بێلایه‌نانه بوه كه له (ئایار/5)ی 2020 تاوه‌كو (ئایار/5)ی 2021 ئه‌نجامیداون و ئه‌وانه‌شی له‌بواری جێبه‌جێكردندان، "گه‌له‌كه‌مان ئازاری زۆری چه‌شتوه به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵ و بازرگانه دروشمباز و بێویژدانه‌كانه‌وه، ئه‌مڕۆ به شه‌فافییه‌ت چیمان به‌ده‌ستهێناوه و ئه‌وه‌ی هێشتا به ئه‌نجاممان نه‌داوه و له‌ڕێگایه بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بده‌ین، ده‌یخه‌ینه به‌رده‌ستی عێراقیه‌كان كه شایسته‌ی باشترینن".
سه‌رۆك وه‌زیران ئاشكرایكرد، "ئێمه ڕێچكه‌یه‌كی چاكسازی و گۆڕانكاریمان دامه‌زراند و ده‌ستمان به به‌ره‌وپێشبردنی وڵات كرد به‌ئاراسته‌ی بنیادنانی داهاتویه‌كی گه‌ش و ئومێدبه‌خش كه هیواكانی گه‌نجانی تێدا جێگابكه‌ینه‌وه".
مسته‌فا كازمی ئه‌وه‌شی وت، "سه‌ركه‌وتوبوین له دورخستنه‌وه‌ی تارمایی جه‌نگ له عێراق، به سیاسه‌تی هاوسه‌نگی ناوخۆیی و په‌یوه‌ندی كاریگه‌ر و هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ هه‌مو دراوسێكانمان و وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا تێپه‌ڕین و هه‌نگاومان نا".
راشیگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای هه‌مو كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و كاره‌كانی حكومه‌ت، "هێشتا له‌و بڕوایه‌داین كه له چه‌ندین دۆسیه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاومان ده‌ستهێناوه، گوێ له‌و ده‌نگانه‌ش ناگرین كه مه‌به‌ستیانه حكومه‌ت و كاره‌كانی لاواز بكه‌ن".