حەلبوسی وباڵیۆزی کەنەدی تاوتوێی هەردوو دۆسیەی هەڵبژاردن و ئاوارەکان دەکەن

سیاسی
  • 8-06-2021, 14:39
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مەحەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئورلیک شانون باڵیۆزی کەنەدا،ئەمڕۆ سێشەممە، تاوتوێی هەردوو دۆسیەی هەڵبژاردنی پێشوەخت و ئاوارەکانیان کرد.
     نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، لە راگەیاندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"حەلبوس پێشوازی کرد لە ئورلیک شانون باڵیۆزی کەنەدا.
    لە دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە دواپێشهاتەکانی وڵات و هەڵبژاردنی پێشوەختەی داهاتوو کرا لەگەڵ گرنگی رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک کە گوزارشت لە ئیرادەی هاوڵاتیان و خواستەکانیان بکات لە دیاریکردنی نوێنەرەکانیان".
    ئاماژەی بەوەکرد"باسیان لە گرنگی چاودێری نێودەوڵەتی و رۆڵی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق ( یونامی) لە چاودێری کردنی هەڵبژاردنەکە بۆ زامنکردنی بەشدارییەکی بەرفراوان.
    هەر لە دیدارەکە باس لە دۆسیەی ئاوارەکان کرا و جەختکرایەوە لە گرنگی هەوڵی زیاتری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری ".
     لای خۆیەوە باڵیۆزی کەنەدا ئەو هەوڵانەی بەرز نرخاند.