بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،ئەمڕۆ سێشەممە،4119 حاڵەتی نوێی تووشبوو ڤایرۆسی کۆڕۆنای تۆمارکرد.
لەراگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رایگەیاند:" لەماوەی 24 کاتژمێر 4 هەزار و 119 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و لەبەرامبەردا 4 هەزار و 770 تووشبووش چاکبووەتەوە.
باسی لەوەشکرد" کە لەو ماوەیەدا 23 تووشبوو گیانی لەدەستداوە و 18 هەزار و 353 کەسیش ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆڕۆنای وەرگرتووە".