به‌غدا-اه‌ع
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه خواستێكى سعودى هه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنان له‌پرۆژه‌كانى غاز وپیشهسازییه پترۆكیمیاوییه‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"وه‌زیرى نه‌وت له‌میان دیدارێكى فراوان لهرٍێگاى بازنه‌یه‌كى ته‌له‌فزیۆنى له‌گه‌ڵ عه‌بدلعه‌زیز بن سه‌لمان وه‌زیرى وزه‌ى سعودیه فراوانتركردنى ئاسۆى هاریكارى نێوان هه‌ردوو وڵات له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان تاوتوێكرد،له‌نێویشیاندا وزه وپترۆكیمیاویات ووهبهرهێنانى غاز ووزه‌ى خاوێن"،ئاماژه‌یشیدا"دیداره‌كه به‌ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك لهماجد مه‌هدى وه‌زیرى كاره‌با وسوها نه‌جار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان وژماره‌یه‌ك به‌رپرسى دیكه به‌ڕێوه‌چوو،كه‌چى له‌سه‌ر لایه‌نى سعودى به‌رپرسانى كۆمپانیاى ئارامكۆ وسابك وئاكوپاوهر ئاماده‌ى بوون".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیرى نه‌وت جه‌ختیكرده‌وه"ئه‌م دیداره لهچواچێوهرى خواستى هه‌ردوو وڵاتى برا دێت لههاریكاریكردن به‌جێبه‌جێكردنى هاوبهشییهكانى وه‌به‌رهێنان له‌پرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنانى غاز سه‌ربه‌ستى هاوه‌ڵ به‌تایبه‌ت به‌هه‌ردوو كێڵگه‌ى عهكاس له‌پارێزگاى ئه‌نبار وئهرتاوى له‌پارێزگاى به‌سڕه،له‌گه‌ڵ وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازییه پترۆكیمیاوییه‌كان له‌نێویشیاندا پرۆژه‌ى نیبراس".
لاى خۆیه‌وه وه‌زیرى وزه‌ى سعودیه"خواستى شانشینى سعودیه ده‌ڕبڕى بۆ به‌جێگه‌یاندنى هاوبه‌شى وگرنگى هاریكارییهكانى نێوان هه‌ردوولا".
ئاماژه‌یشیدا"ئه‌م دیدارانه ئامانجى خێراتركردنى به‌جێگه‌یاندنى یاداشتى لێكتێگهیشتنهكانه كه‌له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا لهڕابردوویهكى نزیكدا واژۆكران".