لیژنەیەكى هاوبه‌ش بۆ وردبینی لە داهاتەكانی هەرێمى كوردستان پێكده‌هێندرێت

سیاسی
  • 7-06-2021, 18:43
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    خالید شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری نێوان هەرێمی كوردستان‌و بەغداد رایگەیاند، لیژنەیەك لە چاودێری دارایی عێراق‌و هەرێمی کوردستان وردبینی لە داهاتەكانی هەرێمدا دەكەن.
    خالید شوانی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى(اه‌ع) رایگەیاند، لیژنەیەك لە چاودێری دارایی عێراق‌و هەرێمی کوردستان وردبینی لە داهاتەكانی هەرێمدا دەكەن.
    وتیشی، حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی تەواوەتی خۆی نیشانداوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پابەندییانەی كە لە یاسای بودجەدا دەكەوێتە سەرشانی. 
    شوانی ئاماژەی بەوەش کرد، لەگەڵ وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ گفتوگۆكراوە لەبارەی میكانیزمی ئەژماركردنی پشكی هەرێمی كوردستان لە بودجەدا.