به‌غدا-اه‌ع
فه‌ریق ڕوكن سه‌عه‌د حه‌ربیه فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،په‌یامێكى ئاڕاسته‌ى خه‌ڵكى پارێزگاى زیقار كرد.
حه‌ربیه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"په‌یامم بۆ هه‌موو ڕۆڵه‌كانى پارێزگاى زیقار ئه‌وه‌یه،ئاسایش بپارێزن وپشتیوانى به‌هێزكردنى یاسا بكه‌ن بۆ خزمه‌تكردنى خێزان ومنداڵه‌كانیان".
وتیشى"كاتێك یاسا به‌هێز وكارا ده‌بێت له‌پارێزگاكه،ئه‌وه خزمه‌تى هه‌مووان ده‌كات"،ئاماژه‌یشیدا"پشێوى خزمه‌ت به‌هاوڵاتیان ناگه‌یه‌نێت".
حه‌ربیه ڕایشیگه‌یاند"هه‌موو جومگه‌كانى پارێزگاى زیقار ماوه‌ى زیاتر له‌ساڵ ونیوێكه پهككخراوه،داوایش لهڕۆڵهكانى زیقار ده‌كه‌م هاوكارى هێزه ئه‌منییه‌كان وئیداره‌ى خۆجێى بكه‌ن بۆ پاراستنى ئاسایش وپێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى گشتى بۆ هاوڵاتیانى پارێزگاكه".
شایه‌نى باسه ئه‌حمه‌د خه‌فاجى پارێزگارى زیقار سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو ڕایگه‌یاند مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌سه‌ر ڕاسپاردنى فه‌ریق سه‌عه‌د حه‌ربیه بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى ئۆپراسیۆنه‌كانى سۆمه‌ر.