به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،هیچ داواكارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى وه‌زارى نه‌هاتۆته په‌رله‌مان.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوه‌كو ئێستا هیچ داواكارییهكى حكومى به‌ده‌ستى نه‌گه‌یشتووه له‌باره‌ى ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى وه‌زارى".
وتیشى"ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى وه‌زارى له‌و كاته‌ى له‌به‌رده‌ستى په‌رله‌مان ماوه پێش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى خۆى له‌ئارادایه ،وههمواركردنهوهكهیش پێویستى به‌یه‌ك دانیشتن هه‌یه".
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران لهنۆى ئایارى ڕابردوو ڕایگه‌یاند خواستێك هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى هه‌مواركردنه‌وه‌ى وه‌زارى له‌حكومه‌ت.