ته‌ندروستى:ئامارى توشبووان هێشتا مه‌ترسیداره‌ وده‌بێت قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی بمێنێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 7-06-2021, 20:03
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند ئامارى توشبووان هێشتا مه‌ترسیداره‌ سه‌ربارى نزمبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى ڕۆژانه‌ى توشبووان،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌پێویستى مانه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی له‌م كاته‌دا.
    ریاز عه‌بدولئه‌میر به‌رێوبه‌رى ته‌ندروستى گشتى له‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"نزمبوونه‌وه‌ى حاڵه‌ته‌كانى توشبوون به‌كۆرۆنا زۆر خاوه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕه‌وشه‌كه‌ هێشتا مه‌ترسیداره‌".
    وتیشى"هێشتا ژماره‌یه‌ك توشبوون تۆمارده‌كه‌ین به‌ڵام ئه‌وه‌ى گرنگه‌ به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت ڕێژه‌ى توشبوون به‌پێوانه‌یی ژماره‌ى پشكنینه‌كانى ڕۆژانه‌ كه‌له‌ئێستادا ده‌گاته‌ له‌سه‌دا 10ى ژماره‌ى پشكنینه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"دواى شه‌پۆڵى یه‌كه‌م ڕێژه‌كه‌ بۆ له‌سه‌دا 2 دابه‌زى كه‌ئێستادا ته‌نانه‌ت نه‌گه‌یشتۆینه‌ته‌ له‌سه‌دا5".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"شه‌پۆلى دووه‌م كۆتایی نه‌هاتووه‌"،وتیشى"ناتوانین پێشبینى ڕوودانى شه‌پۆلى سێیه‌مى كۆرۆنا بكه‌ن،چونكه‌ ئه‌مه‌ پشت به‌ئامارى توشبووانى جیهانى ده‌به‌ستێت ومه‌وداى زیادبوونى ڕێژه‌ى كوتانى ڤاكسین له‌جیهان وعێراق".
    له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی عه‌بدولئه‌میر ڕوونیكرده‌وه‌"ده‌بێت له‌م كاته‌دا قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى نیمچه‌یی بمێنێته‌وه‌".
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌مڕۆ4129 توشبوونى نوێى كۆرۆنا تۆماركرد دواى ئه‌نجامدانى40407 پشكنین.