به‌غدا-اه‌ع
عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى عێراقیون،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،داواى دووباره چاوخشاندنه‌وه به‌پلانه ئه‌منییه‌كان وپه‌یڕه‌وكردنى ستراتیژییه‌تى نوێ كرد،داوایشى كرد ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى تیرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى وچالاكوانان وڕاگه‌یاندنكاران ئاشكرا بكرێت.
حه‌كیم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"زۆر خه‌مبارین به‌هه‌واڵى تیرۆركردنى شه‌هید عه‌قید نیبراس فه‌رمان ئه‌فسه‌رى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى عێراقى له‌ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت".
وتیشى"ئه‌و تاوانه غه‌درلێكراوه دژى كه‌سایه‌تییه‌كى ئه‌منى به‌قه‌باره‌ى كۆچكردوو وتاوانه‌كانى دیكه له‌تیرۆركردنى چالاكوانان وڕاگه‌یاندنكاران واپێویست ده‌كات چاوبخشێندرێته‌وه به‌پلانه ئه‌منییه‌كان وپه‌یڕه‌وى كردنى ستراتیژییه‌تى نوێ وڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كان وئاشكراكردنى له‌به‌رده‌م ڕاى گشتى"،هه‌روه‌ها تاوانى تیرۆركردنه‌كه‌یشى سه‌ركۆنه كرد".
شایه‌نى باسه ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،هه‌واڵى تیرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى ڕاگه‌یاند له‌سه‌ر ده‌ستى ڕق وكینه وله‌كرده‌وه‌یه‌كى ترسنۆكانه‌ى غه‌درلێكردن،حه‌ختیشیكرده‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ڕاوه‌دوونانى دووژمنانى عێراق.