به‌غدا-اه‌ع
جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى به‌جێگه‌یاندنى هه‌ماهه‌نگى كارا له‌نێوان ئاسایش وڕاگه‌یاندن.
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوێكى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكردۆته‌وه"وه‌نان پێشوازیكرد لهلیوا ڕوكن ماجد موسه‌وى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى به‌غدا بۆ تاوتوێكردنى پێشهاته ئه‌منییه‌كان له‌به‌غدا".
وه‌نان له‌میان دیداره‌كه جه‌ختیكرده‌وه له‌پێویستى به‌جێگه‌یاندنى په‌یوه‌ندى وهه‌ماهه‌نگى كارا له‌نێوان ئاسایش وڕاگه‌یاندن،ئاماژه‌یشیدا"ڕۆڵى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى به‌رجه‌سته ده‌بێت بۆ به‌شداریكردن لهسهقامگیربوونى ڕه‌وشى ئه‌منى".
لاى خۆیه‌وه موسه‌وى جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر"گرنگى بڵاوكردنه‌وه‌ى ده‌سته‌واژه‌ى ده‌ستپاكى ودڵسۆزى،دووپاتیشیكرده‌وه ده‌رگاى وه‌زاره‌تى ناوخۆ واڵایه بۆ هه‌موو ڕاگه‌یاندنكاران وڕۆژنامه‌نووسان وده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بۆ به‌ده‌ستهێنانى زانیارى ڕاست وته‌واو بۆ ڕێگریكردن له‌هه‌ر پرۆپاگهندهیهك".