به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،بانگهێشتنى به‌غدا وهه‌ولێرى كرد بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانزمى ڕێگریكردن لهلهشكركێشییهكانى توركیا،ئاماژه‌یشی به‌وه‌دا سه‌ردانى زاخۆ وئامێدى ده‌كات بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ى بهبۆردومانهكهى ئه‌مدواییه.
محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو لهلێداونێكى له‌میان به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌یه‌كى كهنالًى عێراقییه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه ڕایگه‌یاند"لایه‌نى توركى بنكه‌ى به‌قووڵایی 15 كێلو مه‌تر لهخاكى عێراق به‌ئاڕاسته‌ى باشیك دروستكردووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"هێچ لێكتێگه‌یشتنێك له‌نێوان عێراق وتوركیا نییه كهزهمینه ساز بكات بۆ دروستكردنى بنكه‌ى سه‌ربازى له‌نێو خاكى وڵات".
وتیشى"سه‌ردانى زاخۆ وئامێدى ده‌كه‌ین بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ى بهبۆردومانهكهى ئه‌مدواییه"،بانگهێشتى له‌به‌غدا وههولێریشى كرد بۆ گفتوگۆ وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر میكانزمى ڕێگریكردن لهلهشكركێشییهكانى توركیا ".