به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سوڵ وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ورده‌كارى ڕووداوى تیرۆركردنى ئه‌فسه‌رێكى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى ئاشكراكرد،وجه‌ختیشیكرده‌وه له‌پێویستى هێزه ئه‌منییه‌كان به‌مه‌شق وپڕچه‌ككردن.
لیوا ڕه‌سوڵ له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى بۆ كردووه،ڕایگه‌یاند"به‌ئامانجگرتنى ئه‌فسه‌رێكى ده‌زگاى هه‌واڵگیرى نیشتمانى،كه‌ئه‌ویش عه‌قید نیبراس فه‌یلییه كرده‌وه‌یه‌كى ترسنۆكانه‌ى تیرۆرستییه"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌كاتى ده‌رچوونى له‌ناوچه‌ى به‌له‌دیات به‌ئامانجكراوه".
وتیشى"كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه له‌ڕێگاى ته‌قه‌كردن به‌ئاڕاسته‌ى عه‌قید نیبراس فه‌یلى له‌ئۆتۆمبێلێكى جۆرى پیكاپ بووه"،دووپاتیشیكرده‌وه"كۆچكردوو به‌پیشه‌ییانه ونیشتمانپه‌روه‌رییه‌وه ئه‌ركه‌كانى خۆى ده‌كرد وئه‌وه‌ى تووشى بووه كرده‌وه‌یه‌كى غه‌دلێكردنى ترسنۆكانه‌یه".
له‌باره‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى لیوا ڕه‌سوڵ ڕوونیكرده‌وه"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر داواى عێراق هاتوون بۆ یارمه‌تیدانى له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش"،ڕوونیشیكرده‌وه"تاوه‌كو ئێستا هاوئاهه‌نگى هه‌یه له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان وهاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌باره‌ى زانیارى هه‌واڵگیرى وپاڵپشتى ئاسمانى".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى له‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیدان خاوه‌ن تواناى سه‌ربازى پێشكه‌وتوون"،دووپاتیشیكرده‌وه"عێراق پێویستى به‌هێزى شه‌ڕكه‌رى زه‌مینى نییه،ته‌نانه‌ت له‌شه‌ڕه‌كانى ڕزگاركردنیش هێزى شه‌ڕكه‌رى بیانى نه‌بوون به‌ڵكو گورزى ئاسمانى هه‌بوو".
ڕایشیگه‌یاند"له‌ئێستادا تیشك ده‌خه‌ینه سه‌ر پڕچه‌ككردن ومه‌شقپێكردن بۆ بنیاتنانى توانا سه‌ربازییه‌كانمان،وهێشتا پێویستمان به‌ڕاوێژكاران ومه‌شقپێكردن وئاڵوگۆڕى هه‌واڵگیرییه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌میان كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مدواییه‌یدا جه‌ختیكرده‌وه له‌ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى عێراق"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێككه‌وتن كرا له‌سه‌ر سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تر چ له‌به‌غدا بێت یان واشنتۆن".
لیوا ڕه‌سوڵ جه‌ختیشیكرده‌وه"مه‌ترسییه‌كانى داعش هێشتا ماوه،وناوچه‌كانى باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا هێشتا له‌ده‌ستى داعشن"،ئاماژه‌یشیدا"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان كارده‌كات بۆ كۆنترۆڵ وپته‌وكردنى سنوورى عێراق وسوریا".