به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ده‌ستگیركردنى به‌ناوى به‌رپرسى كارگێڕى تیمى عه‌ین جالووتى تیرۆرستى له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا ڕاگه‌یاند.
شانه‌ى ناوبراو،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌هه‌ماهه‌نگى زانیاریی هاوبه‌ش له‌نێوان به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى وبه‌شى هه‌واڵگیرى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا وتیمهكانى هۆبه‌ى هه‌واڵگیرى سه‌ربازى لهتیمى 15 وههواڵگیرى دژه تیرۆرى ته‌له‌عفه‌ر وهێزێكى فه‌وجى سێى لیوا 73ى پیاده تیرۆرستى ناسراو به"ئه‌بو ئه‌لیاس"به‌رپرسى كارگێڕى به‌ناو"تیمى عه‌ین جالووت"سه‌ر به‌ناو ویلایه‌تى جه‌زیره ده‌ستگیركرا".
وتیشى"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌وه دواى هه‌ڵكووتانه سه‌ر ماڵى تیرۆرسته‌كه له‌گوندى كرشى سه‌ر به‌شاره‌دێى عیازییهى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا ئه‌نجامدرا"،دووپاتیشیكرده‌وه"یه‌كێكه له داواكراوى دادگا به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌ركراوه".