بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆك كۆمار،ئهمڕۆ دووشهممه، جەختیكردهوه لەگرنگی زامنكردنی ئاستی زانستی زانكۆكان و كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی بەردەم مامۆستایان و خوێندكاران
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆك كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"بەرهەم ساڵح، سەرۆك لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە نەبیل كازم عەبد ساحب، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی".
لە دیدارەکەدا سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندنی ئەكادیمی و پارێزگاریكردن لە سەربەخۆیی زانستی زانكۆكان و خۆگونجاندن لەگەڵ ئاڵنگارییەکان كە بەھۆی پەتای كۆرۆنا ھاتووەتە ئاراوە، تاوەکو كاریگەری لەسەر ئاستی زانستی دروست نەكات، کە رووبەڕووی ھەموو جیهان بووەتەوە، ھاوکات ئاماژەشیكرد بە پێویستی گرنگیدان بە پێویستییەكانی مامۆستایانی زانكۆ و خوێندكاران و كەمكردنەوەی ئاستەنگەکانی بەردەمیان و سود وەرگرتن لە توانای خوێندكارانی بەهرەدار و كردنەوەی دەرگای هاریكاری و هەماهەنگی لەگەڵ زانكۆ جیهانییەكان.
لەلای خۆیەوە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەبایەخەوە ستایشی گرنگیدانی سەرۆك كۆماری كرد بە دۆسیەی خوێندنی باڵا و رێنماییەكانی لەوبارەیەوە، هەروەها كاروچالاكییەكان و پلانی داهاتووی وەزارەتەكەی و ئەو ئاستەنگانەی كەرتی خوێندن لە وڵات رووبەڕووی دەبێتەوە خستەروو.