بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ دووشهممه لەگەڵ وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون و شارەوانییەکان کۆبوەوە و جەختکرایەوە لەگرنگی ئەوەی کە کارە لە پێشینەکان بدرێت بەو پرۆژانەی کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاوڵاتیانەوە ھەیە.
سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه، بڵاویکردەوە،"بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە نازەنین محەمەد، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبون و شارەوانییەکان، لە دیدارێکدا ژمارەیەک لەو پرۆژانە خرانەڕو کە تایبەتە بە کەرتی نیشتەجێبون و ئاوەدانکردنەوە لە وڵات.
وتیشى"لەکۆبونەوەکەدا جەختکرایەوە لەگرنگی ئەوەی کە کارە لە پێشینەکان بدرێت بەو پرۆژانەی کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانی هاووڵاتیانەوە ھەیە و پێویستی بەجێگەیاندنی ئەو پرۆژانەی کە تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە و دانانی پلانێکی ستراتیجی بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووری بەتایبەتی پرۆژەکانی پرد و ئاو و نیشتەجێبون،هەروەها دوپاتکرایەوە گرنگی بدرێت بەو ناوچانەی کە روبەڕوی وێرانکاری بونەتەوە لەسەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش.