ئاڕاسته‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى بۆ تێپه‌ڕاندنى یاساى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهاته‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌ئارادایه‌

سیاسی
  • 7-06-2021, 15:16
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ئاڕاسته‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنى  پرۆژه‌ یاساى داهاته‌كانى گه‌نده‌ڵى له‌كاتى ته‌واوبوونى ڕێژه‌ى یاسایی په‌رله‌مان،ڕوونیشیكرده‌وه‌،یاساكه‌ بریتییه‌ له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانى ئه‌و كه‌سانى فه‌رمانى غیابى یان ئاماده‌بوونى دژیان ده‌ركراوه‌.
    محه‌مه‌د غزى جێگرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سێ لیژنه‌ى نوێنه‌رایه‌تى كه‌بریتییه‌ له‌(یاسایی ودارایی وده‌ستپاكى)له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار كۆبووه‌ته‌وه‌ بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر یاساى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهاته‌كانى گه‌نده‌ڵى وپه‌سه‌ندكردنى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ماوه‌ى داهاتوودا".
    وتیشى"یاساكه‌ برتییه‌ له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سامانى هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى فه‌رمانى غیابى یان ئاماده‌بوونى دژیان ده‌ركراوه‌ وئه‌و سامانه‌ به‌گه‌نده‌ڵى هه‌ژمار ده‌كرێت وده‌بێت بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ به‌هاریكارى له‌گه‌ڵ سندووقى هێنانه‌وه‌ى سامانه‌كانى ده‌وڵه‌ت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"یاساكه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه‌ گه‌یشته‌ ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتۆته‌ لیژنه‌ى یاسایی بۆ شیكردنه‌وه‌ى".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"یاساكه‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى بۆ لیژنه‌ى یاسایی به‌شێوه‌یه‌كى ڕاسته‌وخۆ ده‌خرێته‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ى خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى بۆ بكرێت وڕێوشوێنه‌كانى فه‌راهه‌مكردنى ته‌واوبكرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى یاسایی ده‌یه‌وێت یاساكه‌ په‌سه‌ند بكات له‌كاتى ته‌واوبوونى ڕێژه‌ى یاسایی له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".