به‌غدا-اه‌ع
حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،حكومه‌تى عێراقى خوازیاره كۆمپانیا بیانییه‌كان ڕۆڵى باڵایان هه‌بێت له‌وه‌به‌رهێنان،كه‌چى ئۆرلیك شانون باڵیۆزى كه‌نه‌دا ئاماژه‌ى به‌هه‌نگاونان دا له‌پێشكه‌شكردنى پشتیوانى بۆ كۆمه‌ڵه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى له‌ناوچه ڕزگاركراوه‌كان.
ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌تووه،ڕایگه‌یاند"حه‌مید نه‌عیم غزى ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پێشوازیكرد له ئۆرلیك شانون باڵیۆزى كه‌نه‌دا له‌به‌غدا،وژماره‌یه‌ك نوێنه‌رى هاوپه‌یمانى كۆمپانیاكانى (عێراق وكه‌نه‌دا وفیله‌ندا)".
ئه‌میندارى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ستایشى"ڕۆڵى حكومه‌تى كه‌نه‌دا كرد وهاریكارییه‌كانى له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى له‌ناوچه ڕزگاركراوه‌كان،له‌میان كاركردن له‌تیمى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌قامگیرى وبه‌رده‌وامبوونى به‌پێشكه‌شكردنى پشتیوانى له‌ڕێگاى سازكردنى كۆمه‌ڵێك پرۆژه له‌ژماره‌یه‌ك ناوچه له‌ناوه‌وه‌ى عێراق".
لاى خۆیه‌وه باڵیۆزى كه‌نه‌دا ستایشى"ئه‌ركى تایبه‌تى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد له‌به‌ڕێوبردنى دۆسییه‌ى پشتیوانیكردنى ناوچه ڕزگاركراوه‌كان،وپێشكه‌شكردنى هه‌موو فاكته‌ره‌كانى پشتیوانى بۆ وڵاتانى به‌خشێنه‌ر وڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان".