حه‌لبوسى وباڵیۆزى ئوستراڵیا ڕۆڵى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 7-06-2021, 15:56
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە،له‌گه‌ڵ  بولا گانلی باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق،گرنگى ڕۆڵى نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکانى تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە بولا گانلی باڵیۆزی نوێی ئوسترالیا لە عێراق".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"لەسەرەتای دیدارەکە حه‌لبوسى پێرۆزبایی لە باڵیۆز بولا کرد بە بۆنەی وەرگرتنی بۆستی نوێ و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست".
    وتیشى"گفتوگۆش سەبارەت دوا پێشهاتەکانی وڵات و هەڵبژاردنی پێوەختە کرا لەگەڵ گرەنتی پاک و بێگەردی و دەستەبەر کردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکە و رەخساندنی کەشێکی لەبار بۆ هەڵبژاردنێکی دادپەروەر کە گوزارشت لە ئیرادەی هاوڵاتیان بکات لەگەڵ رۆڵی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ هاوکاری عێراق ( یونامی) لە چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکە و پتەوکردنی متمانە بە پرۆسەی هەڵبژاردن لە پێناو بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکە.
    هەر لە دیدارەکە تاوتوێی پشتیوانی نێودەوڵەتی کرا بۆ عێراق لە دۆسیەی ئاوارەکان و گەڕانەوەی سەقامگیری