كه‌عبى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌واده‌ى خۆیدا به‌پاڵپشتى نێونه‌ته‌وه‌یی ونێوده‌وڵه‌تى

سیاسی
  • 7-06-2021, 16:30
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا به‌پاڵپشتییه‌كى نێونه‌ته‌وه‌یی ونێوده‌وڵه‌تى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌م له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى له‌نوسینگه‌ى خۆى ئه‌مڕۆ پێشوازیكرد له‌میشێل رینتینار باڵیۆزی هۆڵندا له‌عێراق وشاندى یاوه‌رى".
    كه‌عبى له‌میان دیداره‌كه‌ ڕایگه‌یاند"رۆتین ونائارامى ئه‌منى وسه‌قامیگرى هه‌میشه‌ ئاڵنگارى بوونه‌ له‌به‌رده‌م هاتنى كۆمپانیا جیهانییه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانى وه‌به‌رهێنان به‌تایبه‌ت هۆڵه‌ندییه‌كان بۆ عێراق".
    جه‌ختیشیكرده‌وه‌"له‌پێویستى سه‌قامگیرى وهۆشیارى سیاسى به‌پێویستى هه‌نگاونان له‌كاراكردنه‌وه‌ى چوارچێوه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى وچالاككردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانى وه‌به‌ره‌هێنان وكۆتایی هێنان به‌هه‌موو گرفته‌كان كه‌ڕووبه‌رووى ئابوورى بۆته‌وه‌".
    ولفت عچو هیأه‌ رئاسه‌ البرلمان، إلى "أهمیه‌ اجرا‌و الانتخابات المبكره‌ فی موعدها المقرر فی العاشر من شهر تشرین الاول الحالی، بالدعم الاممی ودول الاتحاد الاوروبی إلیهــا".
    ئه‌ندامى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ئاماژه‌یشی به‌"گرنگى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا له‌ده‌ى تشرین یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ به‌پاڵپشتییه‌كى نێونه‌ته‌وه‌یی ووڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا 
    لاى خۆیه‌وه‌ باڵیۆزى هۆڵه‌ندا په‌رۆشى وڵاته‌كه‌ى ده‌ڕبڕى بۆ دۆزینه‌وه‌ى ده‌رفه‌تى فراوانتر بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورى وبازرگانییه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق".