لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ ستراتیژییه‌تى تایبه‌ت به‌سێكته‌رى په‌روه‌رده‌ وخوێندنى باڵا بۆ ساڵانى 2022-2024 تاوتوێده‌كات

ئابوری
  • 7-06-2021, 16:41
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى بوودجه‌ى دارایی فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ستراتیژییه‌تى تایبه‌ت به‌سێكته‌رى په‌روه‌رده‌ وخوێندنى باڵا بۆ ساڵانى 2022-2024 تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"عه‌لى عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی،سه‌رپه‌رشتى ده‌یه‌مین دانیشتنى تایبه‌تى لیژنه‌ى ئاماده‌كردنى ستراتیژییه‌تى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى كردووه‌ بۆ مه‌ودایه‌كى مامناوه‌ند 2022-2024 به‌ئاماده‌بوونى هه‌ریه‌ك له‌ڕاوژێكارى سه‌رۆك وه‌زیران وبریكارى وه‌زاره‌تى دارایی وڕاوێژكارى وه‌زاره‌ت وبه‌رێوبه‌ره‌ گشتییه‌كان وه‌زاره‌ت ووه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".
    وتیشى"لیژنه‌كه‌ گفتوگۆى كردووه‌ له‌باره‌ى بۆچوونه‌ ستراتیژییه‌كانى تایبه‌ت به‌سێكته‌رى په‌روه‌رده‌ وخوێندنى باڵا بۆ مه‌ودایه‌تى مامناوه‌ند بۆ ساڵانى(2022-2024)له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌".