ئاژانسى هه‌واڵگیرى شانه‌یه‌كى نوستووى تیرۆرستى له‌كه‌ركوك ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 6-06-2021, 14:40
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،شانه‌یه‌كى نوستووى تیرۆرستى ده‌ستگیركرد كه‌پاڵپشتى لۆجستى پێشكه‌شى تیرۆرستانى داعش له‌كه‌ركوك ده‌كه‌ن.
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى به‌پێى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى چوار تیرۆرستى ده‌ستگیركرد كه‌شانه‌یه‌كى نوستووى تیرۆرستى پێكده‌هێنن وچالاكن له‌پارێزگاى كه‌ركوك له‌ڕێگاى پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى لۆجستى بۆ تیرۆرستانى داعش".
    وتیشى"تیرۆرستانى شانه‌كه‌ به‌شداریان كردووه‌ له‌كرده‌وه‌ى به‌ناوى ته‌مى تیرۆرستى دژى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان وپێش پرۆسه‌كانى ڕزگاركردن ودانانى زاڵگه‌ى ئه‌ندێشه‌یی له‌ناوچه‌كانى داقوق وڕه‌شاد"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"وته‌ى به‌راییان له‌دادگا تۆماركراون وڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر".