بهغدا-اهع
کۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى هەڵبژاردنەکان ڕایگەیاند، سەرقاڵى دیاریکردنى پاداشتى دارایى و مەعنەوین بۆ ئەو فەرمانبەرانەى کە بەشدارى پڕۆسەى دەنگدانەکە دەکەن لەسەر سندوق و بەشەکانى تر.
نوسینگەى ڕاگهیاندنى کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى لەڕاگەیەنراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهتووه، ئاماژەى بەوە کرد، کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لەوەرگرتنى داواکارى فەرمانبەرانى سندوقەکانى دەنگدان بۆ ماوەى یەک ڕۆژ لەڕێگەى لینکى ( (http://37.98.225.237:9999/) و ئەو پڕۆسەیەش تا ڕێکەوتى 1ى ئابى 2021 لەسەر ماڵپەڕى فەرمى ئەو دەزگایە بەردەوام دەبێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەنجومەنى کۆمسیاران سەرقاڵى دیاریکردنى بڕى پاداشتى داراییە کە دەدرێتە هەموو فەرمانبەرانى سندوقەکانى دەنگدان جا ئەوانە فەرمانبەرى حکومى بن یاخود خوێندکاران و دەرچووان بن.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەنوسراوى فەرمیش ڕێز و سوپاس دەبەخشرێتە فەرمانبەرانى دەوڵەت کە بەشدارى پڕۆسەکە دەکەن ئەوەش لەلایەن سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانەوە دواى ئەوەى کۆمسیۆن پاڵپشتیان دەکات کە ئەو کارەى خراوەتە ئەستۆیان جێبەجێ کراوە.