بهغدا-اهع
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایدەگەیەنێت؛ سەنتەرەکانى پێدانى ڤاکسین لە زانکۆ و پەیمانگاکان کاراکراوە و ساڵى داهاتوو خوێندن ئاسایى دەکرێتەوە.
حەیدەر عەبوودی وتەبێژی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لهلێدوانێكى بۆ ڕۆژنامهى سهباح كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى بۆ كردووه راگەیاندووە، سەنتەرەکان بۆ وەرگرتنی کوتانی کۆرۆنا لە زانکۆ و کۆلێژە گشتی و مەدەنییەکان بۆ کوتانی خوێندکاران و هاوکاران و کارمەندان لە رێگەی تیمە تەندروستییە تایبەتمەندەکان، کراوەتەوە.
دەشڵێت:" لەوانەیە دەوامی زانکۆ بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو ئامادەبێت، بەتایبەت دوای هۆشیاری تەندروستی و رێکارەکانى خۆپارێزى لەو پەتایە و هاندانی خوێندکاران بۆ وەرگرتنی ڤاکسینەکە".