بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح سهرۆك كۆمار،ئهمڕۆ یهكشهممه، رایگەیاند، عێراق پشتیوانی هەوڵی دۆستەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ چەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە و بەگژاچونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و گۆڕانکاری کەشوهەوا وەک ئاستەنگی جیهانی هاوبەش.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سهرۆك كۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،بڵاویكردهوه"سەرۆک کۆمار لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جیبی کوفود، وەزیری دەرەوەی دانیمارک و لەدیدارێکدا رایگەیاند، عێراق پشتیوانی هەوڵی دۆستەکانی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات بۆ چەسپاندنی سەقامگیری ناوچەکە و بەگژاچونەوەی تیرۆر و توندوتیژی و گۆڕانکاری کەشوهەوا وەک ئاستەنگی جیهانی هاوبەش.
ھەر لە دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەیکرد بۆ ئەوەی زامنکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق و پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی لەگەڵ هەموان پێویستییەکی گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی لە تەواوی ناوچەکەدا، ھەروەھا ئاماژەشیکرد بە پێویستی بەهێزکردنی ھاریکاری نێودەوڵەتی بۆ بەگژاچونەوەی ئاستەنگەکانی تیرۆر و توندوتیژی و هەماهەنگی تەندروستی و پاراستنی ژینگە، بەتایبەتی بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکاری کەشوهەوا و پارێزگاریکردن لە ژینگە وەک ئاستەنگێکی جیھانی.
هەر لەو دیدارەدا بەگرنگییەوە باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندی دوقۆڵی و بەهێزکردنی ئاسۆی هاریکاری نێوان هەردو وڵاتی دۆست کرا، دوپاتیشکرایەوە لە چرکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر.