به‌غدا-اه‌ع
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی روسیا،ڕێكاره‌كانى هاریكارى دوولایه‌نى تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه" حەلبوسی پێشوازی کرد لە بەرێز ئیلبروس کوتراشیڤ باڵیۆزی نوێی روسیا لە عێراق".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى "لە سەرەتای دیدارەکە حه‌لبوسى پیرۆزبایی لە باڵیۆز ئیلبروس کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستە نوێکەی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستە، هەر لە میانی دیدارەکە گفتوگۆ سەبارەت بە پەیوەندی دۆستانە و پتەوکردنی هاریکاری کرا لە بوارەکانی ئابوری و ئەمنی و ریشەکێش کردنی تیرۆر، و هەروەها تاوتوێی چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش کرا.
لای خۆیەوە باڵیۆزی روسیا پشتیوانی و پەرۆشی وڵاتەکەی نیشاندا بۆ گەشەپێدانی پەیوەندی و هاریکاری لەگەڵ عێراق لەسەرجەم بوارەکان.