كازمى ستایشى بڕیارى حكومه‌تى دانیمارك ده‌كات به‌دووباره‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌ى له‌به‌غدا

سیاسی
  • 6-06-2021, 15:14
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ستایشى بڕیارى حكومه‌تى دانیمارك كرد به‌دووباره‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌به‌غدا.
    نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویکردەوە،"ئەمڕۆ یەکشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران پێشوازی کرد لە جیبی کوفود، وەزیری دەرەوەی دانیمارک، لەکۆبونەوەکەدا باس لەگرنگی گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردولا وڵات و دۆخی هەرێمی و ناوچەیی کراوە".
    ئەوەش هاتوە، لەکۆبونەوەکەدا باس لەچڕکردنەوەی هەماهەنگی هاوبەش کراوە لەبوارەکانی راهێنان و پشتیوانی سەربازی لەشەڕی داعش، وەبەرهێنان لەبوارەکانی پیشەسازی، کشتوکاڵ، تەندروستی، بازرگانی و وزە.
    كازمى ستایشى بڕیارى حكومه‌تى دانیمارك كرد به‌دووباره‌ كردنه‌وه‌ى باڵیۆزخانه‌كه‌یان له‌به‌غدا،كه‌جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌ له‌جددیه‌تى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات".
    وەزیری دەرەوەی دانیمارک لەکۆبونەوەکەدا باسی لەوەکردوە، شانازی دەکەن کەلەئێستادا سەرکردایەتی ناتۆ دەکەن لەعێراق و خواستی ئەوەیان هەیە لەبواری وەبەرهێنان و پشتیوانی ئەمنی رۆڵێکی کاراتر ببینن، هەورەها لەبوارەکانی هەڵبژاردن و هەوڵەکانی حکومەتیش بۆ چاکسازی پشتیوانی بەغدا دەبن.