به‌غدا-اه‌ع
جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن ڕه‌بیعه بن ئال حه‌بیب میرى میرنشینى خێڵه‌كانى ڕه‌بیعه،ڕۆڵى هۆزه‌كان له‌پاراستنى یاسا وڕێگریكردن له‌كه‌سانى له‌یاسا ده‌رچوو پێشێلى یاسا بكه‌ن
ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌مینداران ،سه‌ردانى محه‌مه‌د بن ڕه‌بیعه بن ئال حه‌بیب میرى میرنشینى ره‌بیعه له‌شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى له‌به‌غدا كردووه،وله‌میان دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ڕۆڵى هۆزه ڕه‌سه‌نه‌كان كرد له‌پاراستنى یاسا وڕێگرى كردن له‌كه‌سانى له‌یاسا ده‌رچوو پێشێلى یاسا بكه‌ن".
وتیشى"هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌گرنگى فراوانتركردنى ڕۆڵى هۆزه‌كان له‌پته‌وكردنى هاوڵاتیبوون له‌كۆمه‌ڵگا وسه‌پاندنى ده‌سته‌واژه‌ى مرۆیی وبه‌ها ڕه‌سه‌نه‌كان له‌كۆمه‌ڵگا،وهۆشیاركردنه‌وه له‌مه‌ترسیه‌كان كه‌ڕووبه‌رووى كۆمه‌ڵگا ده‌بێته‌وه".