بهغدا-اهع
لیوا یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان،ئهمڕۆ شهممه،دووپاتیكردهوه هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوى پهلاماردانى یهكهیهكى سهربازى هێزهكانى پێشمهرگه لهپارێزگاى دهۆك دەستپێکردووە.
ڕەسوڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه بڵاویکردووەتەوە،"ئیدانەى ئەو دەستدرێژییە تیرۆرستییە ترسنۆکانە دەکەین کە کرایە سەر یەکەیەکى سەربازى عێراقى لە هێزەکانى پێشمەرگە لەسەر ڕێگەى چیاى مەتین لە پارێزگاى دهۆک لەسەر دەستى هێزێکى چەکداریى ناعێراقى."
ئاماژەى بەوەشداوە، "هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و هەرکەس دەستدرێژى بکاتە سەر خوێنى عێراقییەکان و ئاسایشیان ئەوا سزاى دادپەروەرانە وەردەگرن".
ڕایشیگهیاند"سەرەخۆشى لە کەسوکارى ئەو 5 پێشمەرگە دەکەین کە شەهید بوون و نزاى زوو چابوونەوە بۆ بریندارەکانیش دەکەین".
وتەبێژى فەرماندەى گشتیى هێزە چەکدارەکان جەختیلەوەشکردووەتەوە، جەخت لە سەپاندنى سەروەرى عێراق لەسەرجەم خاکى عێراق و ڕێگرتن لە هەر پێشێلکارییەک ناوخۆیى بێت یاخود دەرەکى دەکەینەوە، بەپێى بنەماکانى دەستور ڕێگە نادرێت عێراق بکرێتە ناوچەیەک بۆ هێرشکردنە سەر دراوسێکانى.