كازمى وعه‌بادى پلانه‌كانى حكومه‌ت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى كه‌شێكى ئارامى هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 5-06-2021, 19:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ پێشهاته‌كانى بارودۆخى وڵاتیان تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نه‌سڕ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"عه‌بادى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،وله‌دیداره‌كه‌دا دواپێشهاته‌كانى بارودۆخى وڵات تاوتوێكراون له‌گه‌ڵ پلانه‌كانى حكومه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارییه‌كان وئاماده‌كارییه‌كانى بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى كه‌شێكى له‌بار بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌".
    عه‌بادى به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى یه‌كخستنه‌وه‌ى وتار بۆ تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارییه‌كان،وچڕكردنه‌وه‌ى ئه‌ركه‌كان له‌پێناو ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى بێگه‌رد،وله‌ژێر چاودێرى نه‌ته‌وه‌یی،كه‌ڕۆڵى هه‌بێت له‌گۆڕینى ڕه‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و باشتر بۆ خزمه‌تكردنى ڕۆڵه‌كانى گه‌ل".