به‌غدا-اه‌ع
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،سنوورى عێراق وسوریا به‌ته‌واوى پارێزراوه،ئاماژه‌یشیدا،تیرۆرستان هیچ مه‌ترسى نین له‌سه‌ر ئاسایش وئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بهئاژاسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سنوورى عێراق وسوریا به‌ته‌واوه‌تى پارێزراوه،وفه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى سنوور هێز وئامێر وكه‌ره‌سته وتاوهرى چاودێرى وكامێراى هه‌یه ده‌توانێت ئه‌ركه‌كانى خۆى به‌ته‌واوه‌تى جێبه‌جێبكات"،وتیشى"هه‌ندێك جار چه‌ند حاڵه‌تێكى دزه‌پێكردن ڕووده‌دات به‌هۆى هه‌ندێك بۆشایی ئه‌منییه‌وه".
له‌باره‌ى ئه‌ركى ههواڵگیریش خه‌فاجى وتیشى"ئه‌ركێكى گه‌وره‌ى هه‌واڵگیرى هه‌یه،وكارێكى گه‌وره له‌بوارى چاودێرى وبوارى به‌دواداچوون ده‌كرێت،وكاریش له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كرێت چ له‌لایه‌ن سوپاى عه‌ره‌بى سوریا یان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بۆ هاوئاهه‌نگى كردن له‌بوارى ئاڵوگۆڕى زانیارییه‌كان"،ئاماژه‌یشیدا"هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ستاون بهڕاوهدوونانى تیرۆرستان له‌سه‌ر سنوورى عێراق وسوریا".
دووپاتیشیكرده‌وه"سنووره‌كان به‌ته‌واوه‌تى پارێزراون و ئه‌م بۆشاییه‌ى كه‌هه‌ندێك جار ڕووده‌دات وله‌لایه‌ن تیرۆرستان قۆرخدهكرێت هیچ مه‌ترسییه‌كى نییه له‌سه‌ر ئاسایش وئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى"،روونیشیكرده‌وه"توانا وهێزمان هه‌یه بۆ كۆنترۆڵكردنى پێگه وسنوورهكانمان".