به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ڕێنماییدا په‌له‌بكرێت له‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى بازگه ودهروازهكانى به‌غداى پایته‌خت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كازمى،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى لیژنه‌ى فه‌رمانى دیوانى 32 كرد بۆ به‌دواداچوونى پرۆژه‌كانى بازگه ودهروازهكانى به‌غداى پایته‌خت وچاوخشاندنهوه بهپلانهكان كه‌بۆ جێبه‌جێكردنى دانراون".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه ماسته‌رپلان ونه‌خشه‌ى پرۆژه‌كانى نمایشكراوه كه‌ژماره‌یه‌ك بازگه ودهروازهى هاتنه‌ژووره‌وه وگۆڕهپانى كێش وئاڵوگۆڕى بازرگانى وپردى پیاده‌ڕۆ وچه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كى تر له‌خۆده‌گرێت،به‌مه‌رجێك واژۆكردنى گرێبه‌سته‌كه خزمه‌تگوزارى چاككردنى به‌رده‌وام وپاككردنهوهیش له‌خۆ بگرێت".
كازمى ڕێنمایشى دایه لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان"په‌له بكه‌ن له‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى كردارى ورۆتین وبیرۆكراتییهكانیش تێپه‌ڕن"،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌كه بهوشێوازهى شایسته‌ى ناوى به‌غدا ومێژوو وخهڵكهكهى بێت،وهه‌روه‌ها هه‌موو شكسته‌كانى ڕابردوویش تێپه‌ڕێندرێت،كه‌بووه هۆى دروستبوونى پرۆژه‌كان به‌بێ هه‌بوونى خوێندنه‌وه‌یه‌كى تێروته‌سه‌ل،كه‌له‌ئه‌نجامدا پرۆژه‌كان له‌ئاستى خزمه‌تى هاوڵاتیدا نه‌بوو،وبووه هۆى به‌فیرۆدانى سامانێكى زۆرى وڵات".