هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،پلانێكى ئاشكراكرد بۆ دروستكردنى هێزى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق،وجهختیشیكردهوه لهكاراكردنهوهى كارى هاوبه‌ش له‌ناوه‌نده ئه‌منییه‌كان له‌بوارى هه‌واڵگیرییدا.
عه‌مید عوسمان محه‌مه‌د مسته‌فا به‌ڕێوبه‌رى ڕاگه‌یاندن وهۆشیاركردنهوه له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه لهلێداونێك بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ناوه‌ندى هاوبه‌ش له‌ناوچه دیاریكراوه‌كان دروستكراوه"،ئاماژه‌یشیدا"ده‌ست به‌كارى هاوبه‌ش وهاوئاههنگى نێوان هه‌ردوولا كراوه له‌بوارى هه‌واڵگیرى وكۆكردنهوهى زانیارى وداتاكان وپشكنین وكیۆماڵكردنى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ڕووى ئه‌منییه‌وه گرفتیان هه‌یه".
وتیشى"میكانزمى كارى ئه‌و ناوه‌ندانه بریتییه لهبهرزكردنهوهى داتا وزانیارییهكان بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وسوپاى عێراق له‌پێناو ئه‌نجامدانى ڕێوشوێنى پێویست"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئه‌م جوڵاندنه یه‌كه‌م هه‌نگاو ده‌بێت،وله‌ئێستاشدا ناوه‌نده‌كان زانیارییه‌كان كۆده‌كه‌نه‌وه،وبڕیاریشه هێزێكى هاوبه‌ش دروستبكرێت بۆ ئه‌نجامدانى ئۆپراسیۆنه‌كان له‌ناوچه جیاكه‌ره‌وه‌كان كه‌پێویسته ئۆپراسیۆنى سه‌ربازییان تیا بكرێت".
له‌لایه‌كى تره‌وه عه‌مید هه‌ژار عومه‌ر ئیسماعیل ڕاوێژكار له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌رقاڵى ڕێككه‌وتنه به‌سه‌ر میكانزمى كار وهائاههنگى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوپاى عێراقى"،وتیشى"ئه‌م هه‌نگاوه به‌س نییه بۆ پڕكردنه‌وه‌ى بۆشایی ئه‌منى له‌ناوچه جیاكه‌ره‌وه‌كان".
ڕایشیگه‌یاند"پلانێكى هه‌یه بۆ دروستكردنى هێزه هاوبه‌ش له‌پێناو ئه‌نجامدانى كار وچالاكى هاوبه‌ش"،ڕوونیشیكرده‌وه"كارى ناوه‌نده هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت".